نەوەی نوێ داوای درێژەدان بە خۆپیشاندانەکان دەکات

نەوەی نوێ لە بەیانێکی نوێیدا داوای بەردەوامیدان بە خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەکات.

جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە "داوا لە سەرجەم هاوڵاتیان و موچەخۆران و سەرجەم چین و توێژەکان دەکەین بەردەوامی بە خۆپیشاندانی ئاشتیانە بدەن".

نەوەی نوێ ئاماژەی بەوە کردووە " داوا دەکەن لە سەبەینێوە بەشێوەی فراوانتر لە سەرجەم پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی و هەولێر و دهۆک بەردەوامی بە خۆپیشاندانی ئاشتیانە بدەن".

جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕاشیگەیاندووە، "ئەم دەسەڵاتدارانە رێگە نادەن بەشە بودجەی هەرێم لە بەغداوە بگاتە دەست موچە خۆران، بۆیە کاتی ئارامگرتن و بێدەنگی نەماوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "‎ئەم هێزە دەسەڵاتدارانە ئامادەن لە پێناو مانەوەی خۆیان هەرچی تەنازولە بۆ بەغدا و وڵاتانی ناوچەکە بکەن، دەسەڵات لە ئاستی مافی فەرمانبەران چەندین ڕێگە دەدۆزێتەوە بۆ بەردەوامی دان بە تاڵانکاری و چەتەیی و بردنی سەروەتی ئەم وڵاتە."



PM:08:07:25/03/2018