کەمێک لەمەوبەر عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەردانی خێمەی خۆپیشاندەرانیان لە شاری سلێمانی کرد.
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای له‌خه‌ڵكی هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركوك كرد بڕژێنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ مافه‌كانیان.
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بە یاوەری شاندێكی بزوتنەوەی گۆڕان سه‌ردانی خێمه‌ی مامۆستایانیان كرد و له وته‌یه‌كدا بۆ مامۆستایان و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن سوپاسی مامۆستایانی كرد كه گردبوونه‌ته‌وه بۆ فشار خستنه‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان و وتی، "داواكارییه‌كانتان ڕه‌وایه و له‌ماوه‌ی پێشوشدا به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه و هێمنانه هاتونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان".
وتیشی "ئێمه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رده‌وامی پشتگیری داوا ڕه‌واكانی هاوڵاتیان بوین به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه، له‌سه‌ر داخوازییه‌كانی ئێوه بزوتنه‌وه‌كه‌تان توشی سزای سیاسی بووه".
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ئه‌وه‌شی وت، ئێستاش دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم كه‌سێ ساڵه ڕوبعه مووچه ده‌دات به خه‌ڵك و نه‌وتیش ده‌فڕۆشێت و ده‌شڵێت قه‌رزارم، ده‌بێت حكومه‌ت واز له‌و شانۆگه‌رییه بهێنێت.
هاوکات شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ناو خۆپیشاندەرانەوە ڕایگەیاند، پێیوستە خۆپیشاندانەکان بەردەوام بێت و هێزولایەنە سیاسییەکان وا بکەن ئەم خۆپیشاندانانە بەردەوام بن بە تایبەت لە شاری هەولێر.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێمی کوردستان کە لە ئێستادا بەدۆخێکی خراپ‌دا دەڕوات، تکا لە هاووڵاتیان و فەرمانبەران کرد ئەوانەیان لە ماڵەوەن، لە کەرکوک لە سلێمانی لە هەولێر لە دهۆک، سبەینێ بەشداری خۆپیشاندانەکان بکەن، چونکە هەموو شتێک جێگەی خۆ دەگرێت، هیچ میللەتێک نییە بگات بە ئازادى ئەگەر قوربانى نەدات .
لە بارەی هێرشی ئەمنییەکانەوە بۆ سەر خۆپیشاندەران، شاسوار عەبدولواحید ڕایگەیاند، نابێت بەهۆی دەستگیرکردنی چەند کەسێکەوە خەڵک بترسێت، بەڵکو دەبێت خەڵک بەردەوام بێت و ئەبێ هەموو لایەک خۆی ئامادە بکات بۆ قوربانی دان و بەرگریکردن.
شاسوار عەبدولواحید ڕاشیگەیاند، مانگانە حکومەتى هەرێم لە سەروو ملیارێک دۆلارەوە داهاتى هەیە و دەتوانێت موچە بدات و ئەم حکومەتە ڕۆژێک زووتر دەسەڵات جێبهێڵێت هێشتا کەمە.