ئەحمەدی حاجی رەشید: داهاتی هەرێم بەشی مووچە بێ پاشەکەوت دەکات
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند " حکومەتی هەرێم توانای هەیە مووچەی تەواوی فەرمانبەران بدات".
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەحمەدی حاجی رەشید پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت " کۆی گشتی داهاتی هەرێم ٩٠٠ ملیار دینار مانگانەیە".
پەرلەمانتارەکەی کۆمەڵ روونکردنەوە لەسەر داهاتی هەرێم دەدات و ئەوە دەخاتە روو ئەو ٩٠٠ ملیار دینارە داهاتی نەوت و ناوخۆ و گەشتیاریە.
ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە حکومەتی هەرێم حکومەتێکی شکستخواردووەو نا دادپەروەرەو دەبێت دەست لە کاربکێشێتەوە.
ئەحمەدی حاجی رەشید داوا دەکات حکومەتی بەغدا دەست بەسەر داهاتی نەوتی بگرێت و بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمدا بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دابەشی بکات.
PM:10:28:26/03/2018