توركیا لە ئۆپەراسیۆن بۆ سەر شنگال و قەندیل پاشگەز بووەوە

سەرۆك وەزیرانی توركیا ڕەتیكردەوە هیچ ڕێككەوتنێك لە نێوان توركیا و عێراق دەربارەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی هاوبەش دژ بە پەكەكە هەبێت و دەڵێت "بە بێ ڕەزامەندی حكومەتی عێراق ئۆپراسیۆن ئەنجامنادەین".

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، بینالی یڵدرم لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی هاوتا عێراقیەكەی، جەختی لەوەكردەوە كە  "توركیا بە بێ ڕەزامەندی حكومەتی عێراق ئۆپراسیۆن ئەنجامنادات و مەبەستیان لەوە نەبووە كە لەگەڵ عێراقدا ڕێككەوتوون".

ئاماژە بەوەشكراوە ، یڵدرم ڕایگەیاندووە، توركیا ڕێز لە سەروەری عێراق دەگرێت و هیچ كارێك ناكات كە پێشێلكاری ئەو سەروەریەبێت.

ئەم وتانەی سەرۆك وەزیرانی توركیا دوای ئەوە دێت لەماوەی ڕۆژانی پێشودا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ئۆپەراسیۆنی شەنگالی ڕاگەیاند و وتیشی "ئەگەر حكومەتی عێراق سەركەوتوو نەبێت لە لەناوبردنی تیرۆرستان دەچینە شنگال".



AM:09:02:27/03/2018