بەغدا مووچەیەکی تر بۆ هەرێم دەنێرێت

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند " لەچەند رۆژی داهاتوودا مووچەیەكی دیكە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرن".

سەعد حەدیسی، وتەبێژی حكومەتی عێراق ئەمڕۆ بە ماڵپەڕی (دواڕۆژ)ی راگەیاند، لەئێستادا ئامادەكاری دەكەن بۆ ناردنی مووچەیەكی دیكە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و كاتی ناردنی پارەكە بەهۆی چەند رێكارێكەوە دیارینەكراوە، بەڵام بەزووترین كات پارەكە دەنێرن.

شەوی 18ی ئازاری 2018 وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند كە حكومەتی عێراق زیاتر لە 317 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناردوە.



PM:09:00:27/03/2018