گفتوگۆیەکی نهێنی نێوان پارتی و تورکیا بە سەرپەرشتی راوێژکارێکی ئۆردغان بەڕێوەدەچێت

ماوەیەکە گفتوگۆیەکی نهێنی لەنێوان حکومەتی ئاک پارتی و پارتی دیموکراتی کوردستان لە رێگای راوێژکارێکی سەرۆکی تورکیا، تەیب ئۆردوغان بەڕێوەدەچێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند، ماوەیەکە نور چڤیک کە خۆی وەک راوێژکاری تەیب ئۆردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەناسێنێت، لە نێوان پارتی و تورکیادا ناوبژیوانە.

بەپێی ئەو زانیاریانە، لە لایەن پارتی و حکومەتی هەرێمەوە زیاتر ئەو پەیوەندیە لە رێگای نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی و سەرۆکی حکومەتەوە بەڕێوەدەچێت، لەلایەن تورکیاشەوە نور چڤێک کە نوێنەرایەتی حکومەتی تورکیا دەکات پەیامبەری نامەکانی بەرپرسانی ئاک پارتیە بۆ نێچیرڤان بارزانی.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە حکومەتی هەرێم زیاتر دەیەوێت سود لە تورکیا وەک ڕزگارکەرێکی دیبلۆماسی و دارای وەربگرێت، هەرچی تورکیاشە دەیەوێت پارتی و ناوچەکانی ئەو حیزبە بخاتەوە چوارچێوەی دژایەتیکردنی پارتی کرێکارانی و کوردستان کوردانی رۆژئاواوە.

ئەو سەرچاوەیە پێیوایە بەتەواوی پەیوەندی ئەو دوولایەنە ئاسایی نەبۆتەوە، بەلآم لە سەردەمی کاتی ریفرادۆم زۆر باشترەو رۆژ بەرۆژ هەنگاوی ئاساییکردنەوە دەنێن.

نور چڤیک رۆژنامەنووس و سەرمایەدارێکی تورکیایە دۆستایەتی بەهێزی لەگەڵ پارتی و بنەماڵەی بارزانی و جەلال تاڵەبانیدا هەیە، ماوەیەک کاری سەرمایە گوزاری لە هەولێر دەکرد، بەلآم زوو دەستبەرداری ئەو کارە بوو. لەسەردەمی پێش رێفراندۆمیشدا سەردانی هەرێمی کرد٢و ناڕەزایەتی تورکیای بەو پرۆسەیە بە بەرسانی کورد راگەیاند.



PM:10:07:27/03/2018