جێگرى سەرۆکى لیژنەى دارایی لە پەرلەمانى کوردستان ڕایدەگەیەنێت لابردنى بەشێکى پاشەکەوتى موچە تا دوای هەڵبژاردنەکانە و دەشڵێت "ناردنی پاره له به‌غداوه کاتییە".
عەلى حەمە ساڵح،جێگرى سەرۆکى لیژنەى دارایی لە پەرلەمانى کوردستان لە ڕونکردنه‌وه‌یه‌کدا له‌باره‌ی سیستمی نوێی موچه ڕایگەیاند، ''باشکردنی موچه و نه‌هێشتنی پاشه‌که‌وت کارێکی پێویسته، هەروەک ده‌بێت پاشه‌که‌وت نه‌مێنێت و مانگانه موچه بدرێت، بەڵام ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌ندرا چه‌ندین ڕه‌خنه هه‌ڵده‌گریت''.
ئەوەش دەڵێت، دیارنه‌بوونی داهاتی نه‌وت یەکێکە لە ڕەخنەکان چونکە حکومه‌ت ڕایگه‌یاند، ''٣٧٥ ملیار دینار داهاتی مانگانه‌ی نه‌وتی کوردستانه بۆ موچه بەڵام داهاتی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌کان و تانکه‌ر بۆ ٣٥ هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه ٦٣ ملیار دیناره''.
عەلى حەمەساڵح ئاشکراشیدەکات، ٣١٢ ملیار دیناری مانگانه بۆ فرۆشتنی ٣٥٠ هه‌زار به‌رمیل به ڕێگای بۆری ده‌مێنێته‌وه، به‌مه‌ش بۆ هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت ٢٤ دۆلار و٧٦ سه‌نت ده‌مێنێته‌وه، له‌کاتێکدا نرخی نه‌وتی برێنت ٦٩ دۆلاره، واته به به‌راورد به نرخی برێنت ٢٩٪ی داهات دێته‌وه خزمه‌تی خه‌ڵک.
جێگرى سەرۆکى لیژنەى دارایی لە پەرلەمانى کوردستان لەسەر ناردنى پارە لە بەغداوە ئاماژە بەوە دەکات، ''ناردنی پاره له به‌غداوه کاتییە''، تاوەکو بڵاوکردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی عێراقه له ڕۆژنامه‌ی وه‌قائع و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کان، چونکه به‌پێی یاسای بودجه‌ی عێراق هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت ڕۆژانه ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بداته به‌غدا، نه‌ک هه‌رێم نه‌وتی خۆی بفرۆشێت و به‌غداش پاره بدات، عه‌بادی ئه‌م کاره ده‌کات بۆئه‌وه‌ی بکرێته‌وه بە سه‌رۆک وه‌زیران، که کرایه‌وه سه‌رۆک وه‌زیران یاسای بودجه جێبه‌جێده‌کات.
جێگرى سەرۆکى لیژنەى دارایی لە پەرلەمانى کوردستان جەختیشدەکاتەوە ''ئه‌م چاککردنی پاشه‌که‌وته کاتییە''.