تورکیا: دەبێت چالاکی پەکەکە لە عێراق کۆتایی بێت

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی منبج و شنگال بڵاوكردەوە و رایگەیاند دەبێت چالاکی پەکەکە لە عێراق کۆتایی بێت.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا رایگەیاند "پێویستە (تیرۆریستان) لە منبج بکشێنەوە، بە پێچەوانەوە تورکیا لەوەی کە پێویست بێت دەستپێشخەری دەکات".

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا کە بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری توركیا کۆتایی ھات و راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیادا هاتووە "پێویستە عێراق کۆتایی بە چالاکییەکانی ئەو رێکخراوە (پەکەکە) بھێنێت، بە پێچەوانەوە تورکیا ھەڵوێستی دەبێت".



PM:10:25:28/03/2018