شیلان شاکر، جێگری هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی و چەندین ئەندامی تەڤگەرەکە، لە شاری زاخۆ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیر کران.
تارا حسێن، وتەبێژی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، بە ئاژانسی "فورات نیوز"ی ڕاگەیاندووە "کاتژمێر ۲۲:۰۰ی شەوی چوار شەممە، لە شاری زاخۆ، هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، شیلان شاکر، جێگری هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی و چەندین ئەندامی تەڤگەرەکەمانی دەستگیر کردەوە".
وتەبێژی تەڤگەری ئازادی وتیشی "هەڤاڵ شیلان چەند رۆژێکە بۆ کاری رێکخستنی چوبووەتە زاخۆ و هیچ کارێکی نایاسیی نەکردووە. دەستگیرکردنەکەش به بێ هه‌بوونی فه‌رمانی دادوه‌ر یان هیچ هۆكارێك بۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنەکە، نایاسایان لە لایەن ئاساییشی پارتییەوە بووە".
ئەوەشی خستەڕوو "له كاتێكدا كه هەڤاڵمان شیلان شاکر له سه‌ردانی ماڵی هه‌ڤاڵێکمان بەناوی موحەمەد زاخۆیی ده‌بێت، چوارده‌وری ماڵەکە به ئاساییش و هێزه‌كانی پارتی ده‌درێت و به شێوه‌یه‌كی زۆره‌ملێ هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵێكی دیكه‌ماندا به‌ره‌و ئاسایشی زاخۆ ده‌برێن".
وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی وتیشی "ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وته‌ی هێزه‌كانی پارتی به‌توندی ڕیسوا و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و ڕایده‌گه‌یه‌نین، پێویسته به‌زوترین كات هه‌ڤاڵ شیلان و هه‌ڤاڵانی دیكه‌مان ئازاد بكرێن، سه‌لامه‌تی گیانی هه‌ڤاڵانمان له ئه‌ستۆی پارتی دیموكراته و به‌رپرسیارن له‌و هه‌ڵوێستانه‌ی به‌رامبه‌ر به ئه‌ندام و به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی ده‌یكەن".