فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ بناری قەندیل و سنووری چەند گوندێکی سەر بە ڕواندیان لە قەزای سۆران بۆردومان کرد.
بەگوێرەی زانیاریەکان فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا سنووری گوندەکانی "سایە، سێوکان و چیای هەلەموون"یان لە سنووری قەزای ڕواندز بە چڕی بۆردومان دەکەن، بەڵام بەهۆی چڕیی بۆردومانەکان هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زەرەر و زیانەکانی دیار نین
هەفتەی ڕابردووش بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە سنووری ناحیەی "وەرتێ"ی سەر بە ڕواندز، چوار هاووڵاتیی باشووری وکردستان کە سەردانی قەندیلیان کردبوو، شەهید بوون