شاندێكی باڵای ڕۆژئاوای كوردستان و باكوری سووریا كه له به‌رپرسانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ڕۆژئاوای كوردستان و باكوری سووریا پێكهاتووه.
فراتنیوز بڵاویکردەوە "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ٢٩ ی ئازار له كۆشكی ئه‌لیزێ له پاریس، له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا كۆبوونه‌وه".
هەروەها ئەو ئاژانسە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە فەرەنسا هێز دەنێرێت بۆ نێو شاری عفرین.
لە هەواڵەکەی فراتنیوز هاتووە "شاندی ڕۆژئاوای كوردستان و باكوری سووریا كه نوێنه‌رانی كورد، عه‌ره‌ب و سریانی له‌خۆ ده‌گرێت، پێكهاتوون له: ئاسیا عه‌بدوڵا هاوسه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی - ته‌ڤده‌م، هێڤین ڕه‌شید هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كانتۆنی عه‌فرین، سیهام قریۆ هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كانتۆنی جزیر، فانهر گائهت ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی جزیر، ڕێدوور خه‌لیل به‌پرسی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده، نه‌سرین عه‌بدوڵا وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن - یه‌په‌ژه و دكتۆر خالید عیسا نوێنه‌ری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی باكوری سووریا له فه‌ڕه‌نسا".
شانده‌كه ڕایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ماوه‌ی كاتژمێرێكی خایاندووه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا زانیاری ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نن.