لە هێرشێکی پەکەکەدا پێنج سەربازی تورکیا کوژران

لە هێرشی گەریلاکانی پەکەکەدا لە پارێزگای سرت پێنج سەربازی تورکیا کوژراون و حەوت سەربازی دیکەش برینداربوون.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیاوە بڵاویکردەوە، لە هێرشی گەریلاکانی پەکەکەدا لە پارێزگای سرت پێنج سەربازی تورکیا کوژراون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشەکە بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی تورکیا ئەنجام دراوە و جگە لە کوژرانی ئەو پێنج سەربازە، حەوت سەربازی دیکەش برینداربوون.

هاوکات تا ئێستا سوپای تورکیا و پەکەکە بە فەرمی هیچ شتێکیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ماوەی چەند ڕۆژێکە تورکیا ناوبەناو بۆردومانی سنورەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لەو ناوچانەدا.



AM:09:46:30/03/2018