بەڕێوەبەری گەنجینەکان رۆژی یەک شەممە کۆدەبنەوە بۆ ئامادەکردنی لیستی نوێی مووچە لەبەر رۆشنایی بڕیاری حکومەت لەسەر کەمکردنەوەی بڕی پاشەکەوت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" لە سەرتاسەری هەرێم رۆژی یەک شەممە به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌كان كۆببنه‌وه بۆ ئاماده‌كردنی لیستی مووچه لەسەر دوا بڕیاری حکومەت لەو بوارەوە".
حكومه‌تی هه‌رێم، ماوەی دوو ساڵە به‌شێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پاشه‌كه‌وت ده‌كات، چوار شەممەی پێشوو حکومەت بڕی پاشەکەوتکراوی کەم کردەوە.