سبەی دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە

وا بڕیارە لە سبەینێوە  شەممە پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت لە شاری سلێمانی دەست پێبكاتەوە.

بەپێی راگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی كە وێنەی بۆ وێستگە نیوز نێردراوە رایانگەیاندووە، بڕیارە سبەی شەممە 31-3-2018 پرۆسەی دابەشكردنی نەوت لە مەڵبەندی چوار دەست پێبكاتەوە.

وەكو لە راگەیەنراوەكە ئاماژەی بۆ كراوە، سبەی دابەشكردنی نەوت لە ئیدارەی گەرمیانیش دەست پێدەكاتەوە.


PM:11:33:30/03/2018