لە عفرین ٣٠ چەکداری ئیسلامی و چوار سەربازی تورکیا کوژران

یەپەگە رایگەیاند شەڕڤانانی یەپەگە / یەپەژەوە بارەگایەکی چەکدارانی گروپی "سوڵتان مووراد"یان لە گوندی دێر سەوان لە ناوچەی شەرا لە عەفرین کردۆتە ئامانج و زیاتر لە ٣٠ چەکداری داگیرکەر کوژران.

چالاکیی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە لە دژی داگیرکەرانی تورکیا و چەکدارانی لە عەفرین بەردەوامە، شەڕڤانان دوێنێ شەو هەینی لە گوندی دێر سەوان لە ناوچەی شەرا بارەگایەکی چەکدارانی سوڵتان موراد-ی سەر بە سوپای تورکیای داگیرکەریان کردە ئامانج، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا " بارگەی چەتەکان تەقێندرایەوە و بە لانیکەمەوە ٣٠ چەتە کوژران".

لەلایەکی ترەوە ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە بڵاویکردەوە"  پاشنیوەڕۆی رۆژی هەینی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە هێرشیان کردووەتەسەر گردی "مامێ گوور" لە ناوچەی بلبلە-ی عەفرین و لە ئەنجامی هێرشەکەدا تانکێکی سوپای تورکیا تەقێندراوەتەوە و چوار سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون." 

دوای دوو مانگ هێڕشێک بە نوێترین چەک لەلایەن تورکیاو هاوپەیمانە ئیسلامییەکانی رۆژی 18ی ئازار عەفرین داگریکرا، بەڵام شەڕڤانان خەباتی بەرەییان گۆڕی بۆ خەباتی پارتیزانی و رۆژانە گورزی قورس لە تورکیاو هاوپەیمانە ئیسلامییەکانیان دەدەن.



AM:10:09:31/03/2018