خۆپیشاندان لە سلێمانی و رانیە و کۆیە بەردەوامە

لەبەیانی ئەمڕۆوە ٣١ ی ئازار جارێکی تر مامۆستا و فەرمانبەرانی هەرێم، لە شارەکانی سلێمانی و کۆیەو رانیە رژانە ئەو شوێنانەی کە لەرۆژانی رابردوو خۆپیشاندانیان تێدا دەکرد.

ئەمڕۆ هەفتەیەک بەسەر خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمدا تێپەڕدەبێت، تا ئێستا هیچ ئاسۆیەک دیار نییە بۆ کۆتایی هێنان بەم خۆپیشاندانانە بەتایبەتی لەناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان.

چوار شەممەی رابردوو حکومەتی هەرێم بە بڕیارێک بڕی کەمکردنەوەی پاشکەوتی مووچەی بۆ لە ٣٠% کەمکردەوەو ئەو فەرمانبەرە پلە نزمەکانیش تا ٤٠٠ هەزار دینار هیچیان لێ نابڕدرێت.
 

AM:11:12:31/03/2018