وتەبێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێی مووچەو دەڵێت:"هیچ گۆڕانكارییه‌كی تێدا ناكرێت و موچه به‌و سیستمه دابه‌شده‌كرێت"، په‌رله‌مانی كوردستانیش ئاشكرایده‌كات، هه‌وڵ لابردنی سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه ده‌ده‌ن".
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگه‌یاند، "ئه‌و خشته‌یه‌ی بۆ گۆڕانكاری له‌ڕێژه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه ئاماده‌كراوه، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ندكراوه‌و هیچ گۆڕانكاریه‌كیشی تێداناكرێت و موچه به‌وه ده‌درێت".
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم وتیشی:"ئه‌و خشته‌یه‌ی پێشتر بۆ گۆڕانكاریی له‌ڕێژه‌ی پاشه‌كه‌وته‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و ڕونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌وه دراوه به‌هه‌مان ئه‌و خشته‌یه كارده‌كرێت".
چوار شەممەی رابردوو حکومەتی هەرێم سیتەمێکی نوێی مووچەی راگەیاند، بەپێی سیستەمە نوێکە پلە نزمەکانی مووچەخۆرانی هەرێم هیچیان لێنابڕێت، ئەوانەی تریش زۆرترین رێژە لە ٣٠% لێدەبڕدرێت.