لە رانیە خۆپیشاندانی گەورە بەڕێوەدەچێت

بەیانی ئەمڕۆ ١ ی نیسان وەک و زۆرێک لە شارەکانی تری هەرێم دەستیان بەخۆپیشاندان کردەوە، لەنێوایاندا لە شاری رانییە خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوەچوو.

بەبپێی پەیامنێری سپی کە لە شوێنی خۆپیشاندانەکەی رانیەوە بە سپی راگەیاند، خۆپیشاندانی ئەمڕۆی شارەکە، خۆپیشاندانێکی گەورە بووەو تەنها بە مامۆستا و فەرمانبەرانی نەگرتۆتەوە، بەڵکو هەندێک لە دوکانەکانی شارەکەش خاوەنەکانیان دەرگاکانیان داخستووەو چوونەتە نێو خۆپیشاندەرانەوە.

بەیانی ئەمڕۆ ١ی نیسان لە ناوچەکانی ژێر دەسەلآتی سەوز و شین، لەهەولێریش بەشێوەیەکی کەمتر، ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی گەورە بەڕێوەچوو، مامۆستایانی ناڕازی کەسەر کردایەتی خۆپیشاندانەکانی ناوچەکانی سلێمانی دەکەن شەوی رابردوو جەختیان لەسەر بەردەوامی خۆپیشاندان کردەوە. 
ئا: ئەمیر حەسەن



PM:12:13:01/04/2018