فڕۆکەکانی تورکیا چەند کاتژمێرێکە ناوچیە سنوریەکانو قەندیل بۆردومان دەکات
بەبیانووی هەبوونی گەریلاکانی پەکەکە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ١ نیسان تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، بەشێوەیەکی بەرفراوان فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچە سنوریەکانی هەرێم لەگەڵ تورکیاو، قەندیل بۆردومان دەکات.
پەیامنێری سپی لە ناوچەکەوە، رایگەیاند" بۆردومانەکە زۆر فراوانەو چەندان شوێنێ ناوچەی برادۆست و ناوچەکانی سەر بەرەواندوز و سۆران و پشدەر بۆردومان دەکات".
ئەم بۆردومانە فراوانە لە کاتێکدایە کە هەفتەی رابردوو بەهۆی بۆردومانی دۆڵی بالآیەتی چوار هاولآتی هەرێمی کوردستان شەهید بوون.
ئەنجامدانی ئەم هێرشە بەرفراوانە، هاوکاتە لەگەڵ ئەو لێدوانانەئی بەرپرسانی ئەو ولآتە لەپێش هەمووشیانەوە ئۆردوغانی سەرۆک کۆماری ولآت کە ئاماژە بۆ هێرشێکی بەرفراوان و درێژخایەن بۆ سەر قەندیل و شەنگال دەکات.
PM:08:54:01/04/2018