تورکیا: ڕووسیا سەلماندی دۆستی تورکیایە

ڕاوێژکارێکی باڵای سەرۆک کۆمارى تورکیا ئاشکرایدەکات ڕوسیا یارمەتییەکى گەورەى تورکیاى داوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەى عەفرین و دەڵێت "ئەگەر ڕووسیا ئاسمانی عەفرینی بۆ نەدەکردینەوە، یەک فڕۆکەشمان نەیدەتوانی ناوچەکە بۆردومان بکات".

ئێلینۆر چویک، ڕاوێژکاری باڵای ئەردۆغان سەبارەت بە عەفرین ڕایگەیاند: ڕووسیا لەم دواییەدا سەلماندی دۆستی تورکیایە، "لە سەدا سەد ڕووسیا بە دۆستی تورکیا دەزانم".

وتیشى: ئەگەر ڕووسیا ئاسمانی عەفرینی بۆ نەدەکردینەوە، یەک فڕۆکەشمان نەیدەتوانی ناوچەکە بۆردومان بکات.

ڕاوێژکارەکەى سەرۆک کۆمارى تورکیا ئاماژەى بەوەشکرد،  "چی دیکە تورکیا لە سووریا یەکجار بەهێزە، بە تەواوی لەوێین سوپای بەهێزی ئێمە داهاتووی ئێمەی بە تەواوی مسۆگر کردووە".

پێش ماوەیەک لەچوارچێوەى ئۆپەراسیۆنى "چڵە زەیتون" تورکیا هێرشى کردە سەر عەفرین و داگیری کرد.



AM:09:00:02/04/2018