باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، رایگهیاند " ریفراندۆمی ههرێمی كوردستان، ئهوهی به ئێمه نیشاندا كه ههردوو وڵات نابێت بە تاکە دەرگایەک ببەسترێنەوە، هەربۆیە دەروازەیەکی نوێ لە نێوان وڵاتەکەمان و عێراق دەكرێتهوه".
فاتح یڵدز، به ئهنادۆڵی راگهیاندووه، دەروازە نوێیەکە لە رووی بازرگانییەوە لەگەڵ عێراق گرنگی خۆی دەبێت"یەکێک لەو بابەتانە زۆر گرنگی پێ دەدەین دیاریکردنی پێگەی دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیل و بەستنەوەیەتی بە ئیدارەی بەغدا"
جهختیكردووهتهوه، "ئەگەر ئەمە بکرێت، ئەوا ئێمەش لەبارەی باجی گومرکی دووھێندە ھەنگاوێکی گرنگ دەبڕین. بۆ ئەوەی ھەنگاوێکی باش ببڕین، ئەوا نابێت پرسی دەروازەی سنووری دووەم فەرامۆش بکرێت. ئیتر پێویستە عێراق و تورکیا بابەتی دەروازەی نوێ چارەسەر بکەن".
یڵدز، ئاماژهی بهوهكردووه، بەمنزیکانە لەبارەی کردنەوەی دەروازەی سنووری ئۆڤاکۆی دەست بە سەردانی شاندە تەکنیکییەکان دەکرێت"بەڵام لەبارەی پێگەی ناوچەی بەرامبەر ئۆڤاکۆی، گفتوگۆکان لە نێوان بەغدا و ھەولێر درێژەی ھەیە".
ههروهها ئهوهی خستووهتهڕوو"لەگەڵ یەکلاییکردنەوەی پرسی دەروازەکە لە لایەن بەغداوە، ئەوا رێگەیەکی دوورودرێژ بە رووبەڕی ٥٧٠ کلیۆمەتر لە فیشخابورەوە بۆ بەغدا دەبێت. ئەمەش رێگەیەکی راستەوخۆیە کە تورکیا و بەغدا بەیەک دەبەستێتەوە. ئەمەش لەگەڵ ئەو دەروازەیە پێکەوە دەکرێتەوە".