بە ڤیدیۆ.. بزانە گۆرانیبێژ ئارام شەیدا خۆی بە چ حیزبێکەوە بەستۆتەوە

گۆرانیبێژی میللی ئارام شەیدا، رایدەگەیەنێت " گۆرانی بۆهەموو خەڵک دەڵێت و سیاسەت ناکات".

لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵیNRT2  دا ئارام شەیدا باس لە گۆرانی وتن بۆ حزبەکان دەکات جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە گۆرانی بۆهەموو خەڵک دەڵێت و سیاسەت ناکات لە گۆرانی وتنداو، لە کاتی هەڵبژاردنیش وەک "هەموو تاکێکی تر هەرلایەنێک خۆی بییەوێت گۆرانی بۆ دەڵێت".

لەچاوپێکەوتنەکەی ئارام شەیدا باس لەو گۆرانییە تایبەتە دەکات کە بۆ کەسێکی تایبەت وتویەتی و دەڵێت: "تەنیا ڕۆحیم خۆشویستووە".

ئارام داوادەکات خەڵکی پشتگیری هونەرمەندانی کورد بکەن، هونەرمەندانیش دژایەتی یەکتر نەکەن، چونکە ئەو پێیوایە ئەگەر هونەرمەندی کورد و بەرهەمی کوردی نەبێت خەڵکی ناچارن گوێ لە ئیبراهیم تاتڵیساس و کازم ساهیر بگرن.

شەیدا دەڵێت دەبێت "سوپەر ساکۆ" سوپاسم بکات.





PM:10:07:02/04/2018