قادر عەزیز دەکرێتە لێپرسراوی میدیای یەکێتی

لەسەر بڕیارێکی کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی، قادر عەزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی دەکرێت بە لێپرسراوی میدیاکانی یەکێتی لە هەڵمەتی راگەیاندندا.

بەپێی نوسراوێکی کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەكێتی کە ١ی نیسان دەریکردووە، قادر عەزیز ئەو پۆستەی پێدەدرێت.
لەدوای وازهێنانی ئازاد جوندیانیەوە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە یەکێتی، کەس دانەنراوە بۆ لێپرسراوێتی مەکتەبی راگەیاندنی ناوەندی یەکێتی.



PM:10:47:02/04/2018