ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری قەڵادزی هاوڵاتییەکی تەمەن ٤٦ ساڵە خۆی دەخنکێنێت.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی شارەکەوە بە سپی راگەیاند " ئه‌مڕۆ 2 شه‌ممه كاتژمێر 6:50 هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی ( ع . ق . ش) له دایك بووی ساڵی 1972، پیشه‌ی كاسب، دانیشتووی قه‌ڵادزێ، له گوندی (بادلیان) له‌ناو باخه‌كه‌ی خۆیدا به په‌ت خۆی خنكاند.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، پاش گه‌یاندنی ئەو هاوڵاتییە بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ و توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه.
تائێستا هۆكاری ڕووداوه‌كه نه‌زانراوه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
ماوەیەکە لەشارو شارۆچکەکانی هەرێم خۆکووشتنی هاوڵاتیان روو لەزۆربوون کردووە.