بەوێنە بەرپرسێکی تری پارتی گیانی لەدەستدا
بەرپرسێکی تری پارتی لە پرسەی براکەی نێچیرڤان بارزانی، دلۆڤان بارزانیدا گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ ٣ی نیسان لەبەردەم ئەو خێمەیەی کە پرسەی دلۆڤان بارزانی تێدا دانرابوو، کاوە کەریم کارگێڕی لقی ٢١ پارتی گیانی لەدەستدا.
کاوە کەریمی کە کادیری پێشکەوتووی پارتییە، ئەویش بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە.
دوێنێ بەیانی ٢ ی نیسان دلۆڤان بارزانی کە دوانەیە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی بەجەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا.
PM:01:53:03/04/2018