٢ ئافرەت و ٣ پیاوی دانیشتووی هەرێم لەلایەن هێزە ئێرانییەکانەوە دەستگیركران

لەسەر سنوری نێوان هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە ئێرانییەکان پێنج هاوڵاتی هەرێمی کوردستانیان دەستگیرکرد.

سەرچاوەیەك لە دەڤەری راپەڕین بە سپی راگەیاند " نیوەرۆی ئەمڕۆ 3ی نیسان پێنج هاوڵاتی بەمەبەستی هێنانی گژوگیای  بەهارە  ڕوویان كردۆتە كوێستانەكانی گوندی بێكڵۆلە سنوری مەرزی كێلێی پشدەر".

ئەو سەرچاوەیە وتیشی " ئەو پێنج هاوڵاتییە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێران دەستگیركراون كە لەناویاندا دووكەسیان ژن  و ئەوانیتریش پیاون".

 سەرچاوەكە وتیشی دوای دەستگیركردنیان، ڕەوانەی  فەرمانداری شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كراون و هەر پێنچ هاووڵاتیەكەش خەڵكی گوندی بێكڵۆن.

ئا: ئەمیر حەسەن




PM:02:40:03/04/2018