یەپەگە: هێرشی سووپای تورکیا لە راجۆ بێ ئەنجام بوو

یەکینەکانی پاراستنی گەل رایگەیاند " سوپای داگیر کەری تورکیا چەتەکانی لە ڕۆژی ٢ی نیسان/ ١٣ خاکەلێوە لە ڕاجۆ و سێ گۆشەی بلبلێ، شەرا وماباتا ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامدا، کە ئەو ئۆپراسیۆنە بەرەو ڕوی وەڵامی یەکینەکانی پاراستنی گەل بویەوە وبێ ئەنجام ما".

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە دەربارەی ئۆپراسیۆنی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەکدارە ئیسلامییەکان لە ڕێکەوتی ٢ی نیسان/١٣ خاکەلێوە بەیاننامێکی بڵاوکردەوە  کە تیایدا هاتووە " یەپەگە لە بەیاننامەکەی خۆیدا ئاشکرای کرد: کە سوپای داگیر کەری تورکیا چەتەکانی لە ڕۆژی ٢ی نیسان/ ١٣ خاکەلێوە لە ڕاجۆ و سێ گۆشەی بلبلێ، شەرا وماباتا  بە هاوکاری فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامدا".

 یەپەگە دەڵێت "سوپای داگیرکەری تورکیا بە فرۆکەی جەنگی ٧ جار ئەو ناوچانەی کردە ئامانج، ئەو ئۆپراسیۆنە کە تا درنگانی ئێوارە بەردەوام بو، یەپەگە ڕایگەیاند کە ئەو ئۆپراسیۆنەی سوپای توریا  بێ ئەنجاما و سوپای داگیرکەری تورکیا پاشەکشێی کرد".



PM:04:03:03/04/2018