" پێنج شەممە بە سیستەمی نوێ مووچە دابەشدەکرێت "

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت " دوو سبەی دەست بەدابەشکردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی بە سیستەمی نوێ دەکرێت". 

عەبدوڵا ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " "لیستەكانی مووچەی فەرمانبەرانی تەندروستمان رەوانەی گەنجینە كردووە و وردبینی تێدا دەكەن، بۆ ئەوەی چەكی بانكمان بۆ بكرێت و دووسبەی دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت".

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وتیشی: "دەتوانین مووژدە بدەین بە سەرجەم فەرمانبەرانی تەندروستی كە رۆژی پێنج شەممە مووچە دابەش دەكرێت".

چوارشەممەی رابردوو 28/3/2018 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ھەر یەك لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و رێباز حەملان وەزیری دارایی ھەرێم، گۆڕانكاریان لە سیستمی پاشەكەوتی مووچە راگەیاند.



PM:06:44:03/04/2018