سوپای تورک هێرشی کردە سەر خاڵێکی پشکنینی ئاسایشی دێرک، شەرڤانانی یەپەگەش گورزێکی کوشندەیان لێ وەشاندن و وەڵامیان دانەوە، دواتر تورکیا بۆردومان تۆپبارانی دەروازەی سمێلکا دەکات.
میدیاکانی نزیک یەپەگە رایانگەیاند " سووپای تورک هێرشی کردووەتە سەر خاڵێکی پشکنینی ئاسایشی نزیک گوندی غەریب رەشک، لە هەرێمی دێرک و لە ئەنجامدا دوو ئەندامی هێزی ئاسایش برینداربوون و دوو سەربازی تورکیاش کوژراون".
دوای ئەوەی سوپای تورک دەستڕێژی گولەی لە ئاسایش کردووە، لەلایەن شەرڤانانەوە وەڵامی ئەو هێرشە دراوەتەوە، لە ئەنجامدا دوو سەربازی تورک کوژراوە و چەند سەربازێکیش برینداربوون.
دوای ئەو شەڕە تورکیا تۆپبارانی دەروازەی سمێلکا دەکات.