ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی په‌كه‌كه رایدەگەیەنێت "هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه عه‌فرین رزگار ده‌كرێته‌وه".
بۆزان ته‌كین، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رادیۆی وڵات رایگه‌یاندوه، "توركیا هه‌موو رۆژێك ته‌رمه‌كانیان له كۆڵانه‌كانی عه‌فرین كۆده‌كه‌نه‌وه و له‌مه‌ودواش ته‌رمی زیاتر كۆده‌كه‌نه‌وه".
ئەو بەرپرسەی پەکەکە داوا له هاوڵاتیانی عه‌فرین ده‌كات وره‌یان به‌رنه‌ده‌ن و رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه عه‌فرین رزگار ده‌كرێته‌وه.
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه دەڵێت "راگه‌یاندنی توركیا و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانیان چونه عه‌فرین وه‌ك سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره نیشانده‌ده‌ن، به‌ڵام له چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی توركیا ده‌پرسین تا ئێستا چه‌ند شاریان گرتوه و چۆڵیان كردوه؟ ئایا دڵنیان تا سه‌ر له عه‌فرین ده‌مێننه‌وه؟!".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، كاتێك گه‌ریلا چوه شه‌نگال بۆ پاراستنی ئێزدیه‌كان بوه له هێرشی داعش و مۆڵه‌تی له كه‌س وه‌رنه‌گرتوه، ئێستاش هه‌ر كات بیانه‌وێت ده‌چنه‌وه شه‌نگال و مۆڵه‌ت له كه‌س وه‌رناگرن.