بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند کە تۆمەتبارێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیر کراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" ناردووە، ڕایگەیانووە "شەوی ڕابردوو 4ی نیسانی 2018، ھێزەکانی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد، کە دوو منداڵی شێلابوو و ھەڵاتبوو".
ئەوەشی خستۆتەڕوو "دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ھێزەکانی پۆلیس، توانرا تۆمەتبار (ش ، ج ، ا ) لەدایکبووی 1996 دەستگیر بکرێت".
ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، کە منداڵەکان بەناوەکانی (ر، ر، ر) تەمەن شەش ساڵ و (ر، ر، ر) تەمەن 4 ساڵ لە نەخۆشخانەن و چارەسەری پزیشکی وەردەگرن، ئێستاش لەلایەن بەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە .