بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی سبەینێ هەینییە و دەوام نییە، ئەوان موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور ئاماژەی بەوەش کردووە "مامۆستایانی گرێبەست ئاگاداردەکەینەوە سەرەڕای ئەوەی سبەی هەینییە و دەوام نییە، لە پەروەردە ئامادە دەبین بۆ دابەشکردنی مووچەکانیان".
ئەوەشی وتووە "هۆکارەکەی ئەوەیە کە لیستی موچەکەیان دواکەوتووە، بەڵام پارەکەیان وەرگیراوە بەهۆی ئامادەنەبوونی لیستەکەیان و سبەی دابەشی دەکەین".
ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ دەستکرا بە دابەشکردنی موچەی کانونی دووەمی ئەمساڵی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی.