" خەڵکی شەنگال نایانەوێت پێشمەرگە بگەڕێتەوە شەنگال "


ئەندامێكی پارتی ئازادی دیموكراتی ئێزیدی لەشنگال رایگەیاندوە مەترسی ڕاستەقینەی ئێستا لەسەر شنگال گەڕانەوەی پێشمەرگەیە بۆ شنگال، كە "ئەمە خەڵكە ڕاستەقینەكەی شنگال نایانەوێت‌و، دەیانەوێت سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لەشنگال بێت".

حاجی حەسەن ئەندامی پارتی ئازادی دیموكراتی ئێزیدی لەشنگال لە میانەی لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمەریکا، بەتوندی وەڵامی هەریەكە لەحەیدەر شەشۆ و قاسم شەشۆی داوەتەوەو  رایگدەگەیەنێت "ئەوانەی گرێدراوی بارزانی و ئەردۆغان و عەرەبی سونەن دەڵێن پەكەكە زیانی بۆ شنگال هەبووەو پێیان خۆشبوو پەكەكە شنگال چۆڵ بكات، ئەگەرنا پەكەكە شەنگالی پاراست و لەگەڵ خەڵكدا بوو،وتیشی" مەترسی ڕاستەقینەی ئێستا لەسەر شنگال گەڕانەوەی پێشمەرگەیە بۆ شنگال، كە "ئەمە خەڵكە ڕاستەقینەكەی شنگال نایانەوێت‌و دەیانەوێت سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لەشنگال بێت چونكە ئەوانیش(حەشدی شەعبی)عیراقین، ئێزیدی و شنگال وەك خاك وەك میللەت سەر بەعیراقین،هیچ كێشەیان نیە لەگەڵ ئەوان بەس كێشەیان لەگەڵ بونی پێشەمەرگە هەیە و بڕوایان پێیان نییە"، هەروەها وتی: "بەچاوەكانی خۆم بینیم‌و ئێستا من لەشنگالم، كە پەكەكە شنگالی بەجێهێشت."
لەوەڵامی پرسیارێكی بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا سەبارەت بەوەی بۆچی بەتەنها نایانەوێت پێشمەرگە لەشەنگال بێت و تۆمەتباریان دەكەن بەكارەساتی شنگال، بەڵام كێشەیان لەگەڵ بونی حەشدی شەعبی و سوپای عیراق نییە لەكاتێكدا لەكاتی كارەساتی شنگالدا، سوپای عیراق و پێشمەرگە بەهاوبەشی بەپێی دەستوری عیراق، ناوچە جێناكۆكانیان بەڕێوەدەبرد بەشنگالیشەوە؟
حاجی حەسەن وتی"ئەوناوچانە زیاتر پێشمەرگەی لێبوون هەتا پێشمەرگە نەكشانەوە سوپای عیراق نەكشایەوە."
پێشتر هەریەكە لەقاسم شەشۆ و حەیدەر شەشۆ دوو سەركردەی دیاری ئێزیدی لەمیانەی بەدواداچوونەكانی بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا ڕایانگەیاندبوو: "بەهۆی مامەڵەی خراپی پەكەكەوە خەڵكی شەنگال و ئێزیدیەكان بێزاربوون لەپەكەكە چونكە ئەوان منداڵی كوڕ و كچی ئێزیدییان دەفڕاند."
بەڵام حاجی حەسەن ئەندامی پارتی ئازادی دیموكراتی ئێزیدی لەشنگال دەڵێت: "پەكەكە و یەپەژە و پەیەدە ئەو هێزانەن، كە خەڵكی شنگال ناتوانن لەبیرییان بكەن، چونكە ئەوان لەكاتی كارەساتەكەی شەنگالدا تاكە هێزبوون كە هاتن بەدەم خەڵكەوە." حاجی حەسەن هەریەكە لە قاسم شەشۆ و حەیدەر شەشۆی تۆمەتباركرد بەوەی ئەوان فشارین لەخەڵك كردووەو وتیشی: "حەیدەر شەشۆ و قاسم شەشۆ نوێنەری بارزانین و ئەوان فشارییان لەخەڵك دەكرد تا بڵێن پەكەكە كوڕ و كچیان بردوین، ئەگەرنا پەكەكە یەك كەسی نەفڕاندووە،ئەوانەی بونە چەكدار بۆ بەرگریكردن بوو لەخەڵك و شەنگال بەویستی خۆیان ،هەر ئەوان فشاریان لەخەڵك دەكرد كە نەپەڕنەوە بۆ ئەو دیو سنور و ژیانیان پارێزراو بێت،ئەگەرنا خەڵكی ڕاستەقینەی شەنگالی و ئێزیدی چاكەی ئەو هێزەیان بیرناچێت كە یارمەتی دان لەكاتی كارەساتەكەدا،بەڵام خەڵكی گرێدراو بە بارزانی و ئەردۆغان و عەرەبی سوننە لەبونی پەكەكە بێزاربون و داوای دەرچونی پەكەكەیان دەكرد لەشەنگال"
هەروەها ئەو سەركردە ئێزیدیە هەریەكە لەحەیدەر شەشۆ و قاسم شەشۆی تۆمەتباركرد بەوەی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان و وتی: "جارێ قاسم شەشۆ سەركردەی هێزی پاراستنی ئێزیدی نییە، هەریەكە لەحەیدەر شەشۆ و قاسم شەشۆ سەركردەی هێزی پێشمەرگەی گرێدراوی وەزراتی پێشمەرگە و بارزانین، بەڵام نازانم حەیدەر شەشۆ بووەتە پارتی‌و سەركردەی هێزێكە كە گرێدراوی بارزانییە،من ناتوانم ڕای شەخسی خۆم بڵێم زیاتر چونكە من ئەندامی پارتێكی سیاسیم بەڵام با خەڵكی ئێزیدی خۆیان بڕیاریان لەسەر بدەن."
لەدرێژەی وتووێژەكەی بەسی كوردی دەنگی ئەمریكا قاسم شەشۆ ڕایگەیاندبوو "لەدوای داعش مەترسی گەورە لەسەر شەنگال پەكەكەیە،پەكەكە ڕاست ناكات نەكشاوەتەوە لەشەنگال ئەوە درۆی نیسان و نمایش بوو كردییان،هەروەها ڕەتیشیكردبووەوە، كە خەڵك بۆ ڕۆیشتنی پەكەكە گریابێت" وتی: "ئەوە كۆمەڵێك شەلاتی و بێ عەقڵی خۆیان وون هێنابویان بۆ نمایش ئەگەرنا لەژێرەوە پێدەكەنین."



PM:07:11:05/04/2018