مەحمود سەنگاوی هێرشدەکاتە سەر قوباد تاڵەبانی

مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ‌‌قوباد تاڵه‌بانی‌ تۆمەتبار دەکات بە شەریکی پارە لە حکومەتدا.
 
مەحمود سەنگاوی لەبەرنامەی (روبەڕو)ی کەناڵی (کەی ئێن ئێن) رایگەیاند " قوباد تاڵەبانی - نوێنەری یەکێتی لەحکومەت، "کەسێکی لاواز بوەو تەنها شەریکی پارە بوەو لەبارگرانییەکان بەشدارە”.
  ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی وتیشی"نزیکبونەوەی یەکێتییەکان لەپارتی، ئەنجامی باڵباڵێنە.”
مەحمود سەنگاوی به‌پێویستی‌ ده‌زانێت كه‌ "ده‌بێت گۆڕانکاریی لەمەکتەبی سیاسیدا بکرێ بەخۆشمەوە”.

سەنگاوی دەشلێت "یەکێتی ئەوەندەی لەخراپییەکان شەریکە، ئەوەندە لەقازانجەکان شەریک نیە”.
 
دەربارەی نەوتی کەرکوک، مەحمود سەنگاوی جەختی لەوەکردەوە کە "گەندەڵی لەداهاتی کەرکوک هێندە زۆره‌ لەباسکردن نایەت‌و وایان لێهاتوە خەڵک بەدزو جەردە لەقەڵەمیان دەدەن.”

 دەربارەی کاندیدەکانی یەکێتی بۆ پەرلەمانی عێراق وتی:" لەدیاریکردنی کاندیدەکان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق پرس بەمەکتەبی سیاسی نەکراوەو چەند کەسێک کاندیدەکانیان دیاریکردوە".



PM:10:48:05/04/2018