سەرۆکی لیستی یەکێتی لە کەرکوک کشایەوە
سپی هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات


حەمە سور دوشیوانی په‌رله‌مانتاری‌ یه‌كێتی و سەرۆکی لیستی یەکێتی لە کەرکوک لەسەرۆکایەتی و کاندیدی کشایەوە، سپی هۆکارەکەی بڵاودەکاتەوە.
 
ئەمڕۆ ٥ ی نیسان له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا حەمە سور دوشیوانی رایگه‌یاندووه‌، "من محمد عوسمان عزیز ناسراو بە (حەمە سور دوشیوانی)، بەهۆی هەندێك هۆكارەوە بریاری كشانەوەی خۆم ڕادەگەیەنم لەسەرۆكی لیست‌و كاندید بون لەسەر لیستی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەكەركوك”.
 بەپێی زانیارییەکانی سپی، کشانەوەی سەرۆکی لیستی یەکێتی لە کەرکوک و کشانەوەی تەواوی لە هەڵبژاردن دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ناکۆکیەی لەسەرکردایەتی ئەو حیزبەدا هەیەو شۆڕبۆتەوە بۆ سەرجەم مەڵبەند و پارێزگاکان.

حەمە سور شیوان لە دەستلەکارکێشانەوەکەیدا ده‌ڵێت،”دڵنیاش بن زیاتر لەجاران لەهەوڵی خزمەتكردنی یەكێتیەكەی سەرۆک مام جەلال‌و کوردستان‌و کەرکوکیەکان دەبم‌و كار بۆ سەرخستنی لیستی (ی.ن.ک) دەكەم لەكەركوك”.
 
 رۆژی‌ 12ی‌ ئایاری‌ ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌رێوه‌دەچیت و کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان خاوەنی چەند لیستی ناکۆکن. 



PM:11:21:05/04/2018