بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داهاتوی شارەکانی باشووری کوردستانی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ ھەینی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاوکردەوە و ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، تەنیا لە دھۆک ڕێژەی تۆز و خۆڵ کەمێک بەرز دەبێتەوە.
کەشناسی ھەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەی شەممە، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان لەنێوان ھەور و نیمچە ھەور دەبێت، تەنیا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی ڕۆژھەڵاتی پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی، ڕێژنە بارانێکی کەم دەبارێ.