یەکێتی سەرۆکی بۆ لیستەکەی لە کەرکوک دەستنیشان کرد

یەکێتی نیشتمانی کوردستان رێبوار تەهای وەک سەرۆکی لیستی کەرکوک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەبری محەمەد عوسمان دانا.

 ڕێبوار تەها ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌، له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشکرای دەکات "بەسوپاسەوە بۆ هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی کە متمانەی سەرۆکایەتیکردنی لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان (۱٦۲)یان لەشاری کەرکوک پێ بەخشـیم”.
 
شه‌وی‌ رابردو له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا حەمە سور دوشیوانی رایگه‌یاند " "من محمد عوسمان عزیز ناسراو بە (حەمە سور دوشیوانی)، بەهۆی هەندێك هۆكارەوە بریاری كشانەوەی خۆم ڕادەگەیەنم لەسەرۆكی لیست‌و كاندید بون لەسەر لیستی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەكەركوك”.
 
رۆژی‌ 12ی‌ ئایاری‌ ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌رێوه‌ دەچێت‌، کورد خاوەنی چەند لیستێکە بۆ هەڵبژاردنەکانی کەرکوک. بەپێچەوانەی کوردەوە عەرەب و تورکمان کۆترن.



PM:09:39:06/04/2018