" داهاتی سێ مانگی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەبێت "

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داهاتی سێ مانگی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکات و دەڵێت بڕەکەی  ( ١،٧٦٥،٥٨٧،١٥٤) ملیار دولارە.
غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیوویەتی "‎لە ماوەی سێ مانگ و شەش رۆژدا كە لە ١/١/٢٠١٨ دەست پێدەكات هەتا ٦/٤/٢٠١٨ كۆتای دێت بە پێی ئەم بەڵگەیە كە وەزارەتی نەوتی عیراق بڵاویكردوە ، حكومەتی هەرێم لەم ماویەدا زیاتر لە ٢٩،٩٢٥،٢٠٦ ملیون بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەكردوە لە بەندەری جهان".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەن دەڵێت " داهاتی ئەو بڕە نەوتە زیاتر لە ( ١،٧٦٥،٥٨٧،١٥٤) ملیار دولار لە سێ مانگدا، لە یەك مانگ زیاتر لە (٥٨٨،٥٢٩،٠٥١) ملیون دولار دەكات كە ئەمەش جگە لە داهاتی ناو خۆ و داهاتی بەرهەمە نەوتیەكان كە زیاترە لە ٢٥٠ ملیون دلار".

غالب محەمەد دەڵێت " كەواتا پارە بۆ بنەماڵەهەیە بەڵام بۆ موچە هاوڵاتیان نییە".



PM:10:56:06/04/2018