په‌رله‌مانتارێك رایده‌گه‌یاند " به جێبه‌جێكردنی یاسایی چاكسازی خانه‌نشینی ده‌یان هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ده‌رماڵه‌كانیان ده‌بڕێت".
رێواس فایه‌ق، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسای له په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند "پڕۆژه‌ی چاكسازیی فه‌رمانبه‌ران لێی زیانمه‌ند ده‌بن، حكومه‌ت ده‌یه‌وێت ئه‌و به‌خشینی ده‌رماڵه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو به فه‌رمانبه‌رانی داوه له رێگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ببڕێت و ئێسته‌ش بۆچوونه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه گۆڕاون".
ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرای دەکات " له‌و 42 جۆر ده‌رماڵه‌یه‌ی پێشتر دراوه‌ته فه‌رمانبه‌ران، حكومه‌ت ده‌یه‌وێت به په‌رله‌مان ئه‌و ده‌رماڵانه ببڕێت".
رێواس فایەق وتیشی "پڕۆژه‌كه له په‌رله‌مانی كوردستانه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لیژنه‌ی دارایی و لیژنه‌ی یاسای راپۆرتی خۆیان له‌سه‌ری ئاماده‌بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنی له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌وه نه‌كراوه، چونكه پێویستی به كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو لیژنه‌كه و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌یه".
ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسای ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پڕۆژه‌كه له‌كاتی جێبه‌جێ كردنیدا پله‌ی ناشایسته ده‌هێنێته خواره‌وه، به‌ڵام له‌و 42 جۆر ده‌رماڵه‌یه‌ی له رابردوودا دراوه‌ته فه‌رمانبه‌ران، حكومه‌ت ده‌یه‌وێت به په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و ده‌رماڵانه ببڕێت، بۆیه ئه‌و كاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یكات به بڕینی ده‌یان ده‌رماڵه له ڕێی په‌رله‌مانه‌وه، به ئاسانی له‌ناو خه‌ڵكدا تێناپه‌ڕێت و حكومه‌ت ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان ناشیرین بكات".
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به شێوه‌ی ته‌رخانكراو ده‌رماڵه بۆ پڕۆفیسۆر هه‌یه كه ده‌رماڵه‌یه‌كی زۆره و هه‌ر كه‌سێكیش كارمه‌ندی ئه‌و وه‌زاره‌ته بێت به‌شێك له‌و ده‌رماڵه‌یه‌ی پێده‌درێت، به‌ڵام به جێبه‌جێ كردنی یاسای چاكسازی خانه‌نشینی ئه‌و ده‌رماڵانه ده‌بڕدرین، ته‌نانه‌ت ده‌رماڵه‌ی په‌رله‌مانتاریش ده‌بڕێت كه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین ده‌رماڵه‌ی هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر ببڕێت كه به سه‌دان هه‌زار كه‌س ده‌بن".