بەرهەم ساڵح زمانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی توند دەکات

سەرۆكی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری رایگەیاند" لەشەو و رۆژێکدا ئەم دەسەڵاتە لە ٥٠% ی خاکی کوردستانی لەدەستدا".

بەرهەم ساڵح سەرۆکی هاوپەیمانی لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ژمارەیەک لە هەوادارانی حیزبەکەی لە شاری کفری وتی "   دەبێت پارە و داهات و خێرو بێری ئەم وڵاتە بكەوێتە دەستێكی ئەمینەوە".

د. بەرهەم ساڵح لەو کۆبوونەوەیەدا ئاماژەی بەوەكرد، "سەرباری نان بڕین و موچە بڕین و تەسككردنەوەی ئازادییەكان و لە دەستدانی لەسەدا 50ی خاكی هەرێمی كوردستان، دەسەڵات هەر رۆژەو بە قەیرانێكەوە سەرقاڵمان دەكەن".

هەروەها وتیشی، "شەڕی گەورەی من لە حكومەتدا بۆ گەڕانەوەی سامانی خەڵك بوو، شانازی دەكەم یەكەم بودجەی كوردستانم بردە پەرلەمان و توانیم پارەی ئەم گەلە لە ژێر ئەدژیهاكان دەربهێنم".

چاودێران پێشبینی دەکەن هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەناوچەکانی سلێمانی لەنێوان یەکێتی و قەوارەکەی بەرهەم ساڵح گەرم بێت.



PM:05:33:07/04/2018