لە رانییە هەرچەندە دەرگای ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابخانەکان دەرگای قوتابخانەکانیان کردۆتەوە، بەلآم ژمارەیەکی کەم خوێندکاران چوونەتەوە بۆ قوتابخانە، هاوکات ژمارەیەکی کەم لە مامۆستایان بەردەوامن لە خۆپیشاندان و بایکۆتکردن.
پەیامنێری سپی لە رانییە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ژمارەیەک مامۆستا کە بەبەراورد بۆ رۆژانی پێشوو زۆر کەمن، بەردەوامن لە خۆپیشاندان و مانگرتن، بەلآم لە دوێنێوە دەرگای قوتابخانەکان کراونەتەوە، بەلآم ژمارەیەکی کەم قوتابی چوونەتەوە بۆ قوتابخانەکان.
کردنەوەی قوتابخانەکانی ناوچەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەرین دوای نزیکەی سێ مانگ خۆپیشاندان و مانگرتن دێت کە مامۆستایان لە پێناو هەڵگرتن سیستەمی پاشکەوتی مووچەدا ئەنجامیان دەدا.
رۆژی ٢٨ ی ئازار لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ھەر یەك لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و رێباز حەملان وەزیری دارایی ھەرێم، گۆڕانكاریان لە سیستمی پاشەكەوتی مووچە راگەیاند.