شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ پۆستێکی باڵای لەناو یەکێتی وەرگرت

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، كوڕی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان جێگای ڕزگار عەلی گرتەوە و کرایە لێپرسراوی مەڵبەندی ئه‌و حزبه‌ لە هەولێر.

ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی نیسانی 2018  بە بڕیارێک کۆسرەت رەسول، جێگری سکرتیری گشتی یەکێتی، شاڵاوی کوڕی کردە لێپرسراوی مەڵبەندی سێی ئەو حزبە لە هەولێر.

بەگوێرەی بڕیارەکەی جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی سەرکردایەتی "لەسەر داوای مەکتەبی رێکخستن پۆستەکەی پێدراوە".

پێشتر رزگار عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لێپرسراوی مەڵبەندی حزبەکەی بوو لە هەولێر.



PM:08:00:08/04/2018