لەم پارێزگایە پشوو ڕەتکرایەوە

ئەنجومەنی پارێزگای بابل رایگەیاند کە سبەی نۆی نیسانی 2018 دەوامی فەرمیە لە سەرجەم دام و دەزگاکانی دەوڵەت و ناکرێتە پشوو.

رعد الجبوری، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای بابل راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "ئەو دەنگۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە دەربارەی پشووی سبەی دوورن لەڕاستییەوە و سبەی لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی پارێزگاکەدا دەوامی رەسمییە".

بەهۆی یادی 15 ساڵەی روخانی رژێمی بەعس و شەهیدبوونی محمد باقر الصدر لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق و لە هەرێمی کوردستان سبەی نۆی نیسان پشووی فەرمییە.



PM:08:15:08/04/2018