کۆمسای بەژمارەیەکی وێنەی وروژێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەهەژێنێت

کۆمسای خانمە گۆرانی بێژی ناسراوی کورد بەبڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی وروژێنەری نوێی خۆی دەبێتە سەرنجڕاکیشانی هەوادارانی.

کۆمسای کە واناسراوە وێنەکانی وەک هونەرمەندێکی ئازاو ئازاد دژی نەرێتە باوەکان هەڵسوکەوت دەکات و لەبۆنە نیشتمانییەکانیشدا هەوڵوێستی خۆی دەردەبڕێت، لە نوێترین دەرکەوتنیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک چەند وێنەیەک بڵاودەکاتەوە کە دەبێتە مایەی راکێشانی سەرنجی هەوادارانی.

ئەم وێنە نوێیانە، هەوادارانی هونەرمەندانی کردووە بەدوو بەشەوە، بەشێکیان دژی بڵاوکردنەوەی ئەو وێنە ورژێنەرانەن، هەندێکیشیان بە ئاسایی وبە ئازادی کەسی ناودەبەن. 

ئەم خانمە گۆرانیبێژە کوردە، خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و لە تورکیا دەژی، یەکێک بوو لە بەشداربووانی بەرنامەی "خۆشترین دەنگ" تا ئێستا خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە، چەند گۆرانییەکی (شاد)ی بڵاو کردووەتەوە، گۆرانییەکانیشی بە شێوەیەکی بەرچاو پێشوازییان لێ کراوە.

کۆمسای تەمەنی ٢٥ ساڵەو لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ئیستانبوڵ دەژی و بەیەکێک لە ئەستێرە گۆرانی بێژەکانی کورد دادەنرێت.



PM:02:54:09/04/2018