دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە لەماوەی 24 بۆ 48 کاتژمێردا ئاشکرایدەکەن کێ لەپشت هێرشەکەی سەر شار دومای سوریا بووە.
وتیشی کە لەماوەیەکی نزیکدا دەربارەی سوریا بڕیاردەدەین و ئەگەر روسیا یان سوریا یاخود ئێران یان هەرسێکیان تێوەگلابن لە هێرشە کیمیاییەکەی سەر شاری دوما ئەوا دەبێت باجەکەی بدەن.
ئێوارەی رۆژی شەممە 7ی نیسانی 2018 بۆردومانی شاری دومای سەر بە غوتەی خۆرهەڵاتی سوریا کرا و ئەمریکاش رایگەیاند کە چەکی کیمیایی لە هێرشەکەدا بەکارهێنراوە.