باندێکی ساختەکاری پاسپۆرت دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی ساختەکاری راگەیاند کە لە شارەکانی ھەولێرو سلێمانی کاری ساختەکردنی پاسپۆرتیان کردووە.

عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند "دوای نزیکەی ساڵێک لە کۆکردنەوەی زانیاری و ھەڵگرتنی شوێنپێی تۆمەتباران، توانیان لەنێو بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی باندێکی سێ کەسی دەستگیربکەن کە پێشتر لە ھەولێرو سلێمانی بە شێوەی نایاسایی پاسپۆرتیان بۆ ھاووڵاتیان دەرکردووەو لە بەرامبەر ئەوکارەش بڕێکی زۆر پارەیان وەرگرتووە".

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی راشیگەیاند "باندەکە بە شێوەیەکی شارەزا کاری ساختەکارییان کردووەو لەگەڵ دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر دەیان بەڵگەدا گیراوە کە شێوازی ساختەکارییەکانیان دەردەخات".



PM:09:04:10/04/2018