یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند " ئه‌وانه‌ی له نێو یه‌كێتییه‌وه بانگه‌شه بۆ حزبی تر بكات جگه له لیستی یه‌كێتی، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و، دەردەکرێن".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند " لیستی ژماره 162 لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، ئه‌وانه‌ی كه كاندیدن له‌سه‌ر لیستێكی تر جگه له لیستی 162، دوور ده‌خرێنه‌وه له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ناكرێت به ئیمكاناتی یه‌كێتی، به توانای یه‌كێتی، له‌باره‌گای یه‌كێتی، له‌سه‌ر مێز و كورسی باره‌گاكانی یه‌كێتی پڕوپاگه‌نده بۆ لیستێك بكرێت كه لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نییه.
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتیشی"هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه به ڕه‌سمی پشتگیری له لیستێك جگه له لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان(162) ده‌كه‌ن لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و چاره‌سه‌ر ده‌كرێن".
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هەشت کادیری خۆی لە ریزەکانی دوورخسته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاریان بۆ قەوارەیەکی تر کردووە.