ژمارەیەک رۆشنبیرو چالاکوان داوا لەسێ لایەنی گۆڕان‌و کۆمەڵ‌و هاوپیەمانی دەکەن رێکبکەون

ژمارەیەک لە چیرۆک نووس و رۆژنامەنووس و چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی لە راگەیاندراوێکدا باسی دۆخی مەترسیداری هەرێمی کوردستان دەکەن و داوا لە گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی دەکەن رێککەوتن لە نێوانیاندا ئەنجام بدەن.

راگەیاندنێك بۆ رای گشتی چی بكەین؟

 ئاڵوگۆر و پەرەسەندنی رووداوەكان لەناوچەكەو عێراق كوردستان، ھەرێم و گەلەكەمانی روبەروی چەندین تەحەدییاتی گەورە كردۆتەوە، نەشارەزایی و گەندەڵی دەسەڵاتداران وای كردووە. لە ئێستادا دوو ھەرەشەی لەسەر كوررستان ھەبێت : ۱
- ھەرەشەی داگیركردن. ۲- ھەرەشەی گەندەڵی، ھۆكاری دروستبوونی دۆخەكە بەرئەنجامی ھەڵەی حوكمرانی ۲۷ ساڵی رابوردووە، بەشێكیشی پەیوەندی بە نەبوونی پرۆژەو ھاوكاری بوونی ھێزەكانی تری دەرەوەی دەسەڵاتە لە ئێستادا، گەلەكەمان لە پەرتەوازەترین و خراپترین دۆخی سیاسی و ئابوری ژیان دەكات .
 ئێمە كۆمەڵێك كەسایەتی و رێكخراوی مەدەنی و میدیاكار، بە ئەركی دەزانین بۆ دۆزینەوەی دەرچەی رزگار بوون سەكۆیەكی جەماوەری بۆ پشتگیری و چاودێری پرۆژە نیشتمانیەكان ھەبێت تا لەكرداركردن و گەشەپێدانە پرەنسیپە نیشتیمانیەكان لانەدات. ئێمە بروامان بەوە هەیە كە شێوازی كاركردنی لایەنە نارازییەكان و پەرتەوازەیی شەقام نامانگەیەنێتە ئامانج بۆ دەربازبوون لەم دۆخەو راگرتنی ھەڵە مەترسیدارە چەندبار بووەكانی دەسەڵاتداران، بۆیە لەم راگەیاندنەدا بەچەند خاڵێك سەرنج و پێشبینیەكانی خۆمان دەخەیە روو. 
١- بوونی پرۆژەی ھاوبەش لە نێوان ھێزە نارازییەكان لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان، بە پرسێكی ژیانی و نیشتمانی و ستراتیجی دەبینین.
 ٢- ئێمە وەك كۆمەڵێ لە كەسایەتی نیشتیمانی ئەكادیمی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بە راشكاوانە رایدەگەیەنین پشتیوانی و ھاوكاری خۆمان دەردەبرین بۆ ئەو رێككەوتنە و ھەر رێككەوتنێكی تر لە نێوان لایەنە نارازیەكان دروست دەبێت، بەتایبەت دەستخۆشی لەو رێكەوتنەی كە ماوەیەك لەمەوبەر لە نێوان، (كۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆران و ھاوپەیمانی دیموكراسی دادپەروەری) ئەنجام دراوە، داواكارین پرۆژەكەمان ھاندەرێكی بەھێزبێت بۆ زەمینەیەكی لەبارتر بۆ سەرجەم لایەنەكانی تر كە خۆیان لەبەرەی گەل و جەماوەردا دەبیننەوە، هەروەها گرنگیشە دەرگای رێككەوتنەكە ئاوەڵا بكەن بۆ ھێزو لایەنەكانی تری نارازی و پەلە بكەن لە راگەیاندنی ئەو رێككەوتنەی كە ماوەیە لەنێوانیاندا ئیمزا كراوە تا لەجێبەجیكردنی بەندەكانی ناو رێككەوتنەكە ئومێد بۆ خەڵك بگیردرێتەوە. 
٣- بەمەبەستی كاریگەری دانان لەسەر ڕای گشتی و بەكارھێنانی گوشارێكی جەماوەری لەسەر خستنی ھەموو ئەو ڕەوت و لایەنانەی دەیانەوەی گۆرانكاری لە نەخشەی سیاسی و فۆرمی حكومرانی بھێنن، كۆنفرانسێك لەسەر ئاستی ھەرێمی كوردستان ساز دەكەین تا بەشێوەیەكی فەرمی توانا و وزە بۆ ئەو پشتیوانیە كۆبكرێتەوەو خاڵە گەشەكانی رێككەوتنەكە پشتیوانی بكەین و لە كەموكورتیەكانی بكۆڵینەوە.
 ٤- ھەوڵ دەدەین پەلە بكەین لە پێكھێنانی دەسەتەیەكی كارای سەرانسەری بۆ راپەراندنی ئەركەكانی (سەكۆ) و ئامادەسازیەكان تا ھەموو وزەو توانای خۆمان بەكاربھێنین بۆ سەرخستنی پرۆژەكەو گرەوكردن لەم وێستگەیە لەسەر راست كردنەوەی سیاسەتە ھەڵەكان و چاكسازی بنەرەتی لەم مۆدیلەی حكومرانی كە بەتەواوەتی شكستی خواردووە. 
٥- ھەماھەنگی و ھاوكاری نێوان لایەنەكان پێویستە سەرتاسەری كوردستان و هەموو ئەو لایەنانە بگرێتەوە كە دەیانەوێـ ئەم فۆرمە حكومرانیە تێپەرێنن. 
٦- بەپێی خوێندنەوەی ئێمە بۆ بارودۆخی نێودەوڵەتی و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و كوردستان، ئەگەر كوردستان بدرێتە دەستێكی ئەمین و حكومڕانیكی رەشید و شارەزا لە بەرێوەبردن، وەرچەرخانێكی گرنگ دەبێتە وێستگەی ھەڵسانەوەی كوردستان، ئەمەش بەرێزدان بۆ ھەموو پێكھاتەكانی كوردستانی و مامەڵەكردنی ھاوڵاتیانبون دورستكردنی دۆخێكی پڕ ئومێد و گەڕانەوەی كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان و خۆشگوزەرانی بۆ ھاوڵاتیان.
 لە كۆتاییدا بەردەوامیدان بە ڕەوشی ئێستا چارەنوسی كوردستان دەخاتە مەترسیەكی راستەقینەی لە بارچوونی پرسە رەواكەی، بۆیە ئەو پرۆژەیە كە تەنها بۆ ھەڵبژاردن نییە بگرە بۆ تەواوی پرسە نیشتمانی و ژیان و بژێوی خەڵكی كوردستانە و كارو چالاكییەكانمان لەو بارەوە درێژەی دەبێت. 
تێبینی: دەرگا ئاوەڵایە بۆ هەركەسێك كە لەگەڵ ناوەرۆكی ئەم راگەیاندە هاورایە تا بیەوێت بەشداربێت لەم كۆنفرانس و چالاكییەكانە.
 ناوەكان:
- ١یوسف احمد چالاكوانی مەدەنی 2- مسعود عبدالخالق سەرۆكی دەزگای ستاندەر 3-كاردۆ محمد سەرۆكی پەیمانگای پەرەپێدانی یاسای 4-خەمان زراز چالاكوانی مەدەنی 5-سەروەر عبدالرحمان سەرۆكی ئەنیستیوتی (پەی) 6- د.سروە اسعد مامۆستای زانكۆ 7- م.سادق رۆستای توێژەر 8-عبداللە حسن سەرپەرشتكار 9-هەڤاڵ كوێستانی نوسەر 10- كەمال غەریب چالاكوانی مەدەنی 11-ڕزگار علی ڕوژنامەنوس 12- دلێر حسێن پیرۆمەری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا 13- ئەردەلان لەتیف خوێندكاری دكتۆرا 14- د.احمد امین مامۆستای زانكۆ 15- ئاریان بایز مافپەروەر 16- ئاسۆ حیدەری ڕۆژنامەنوس 17- د.دلێر ئەحمەد ڕاوێژكار 18- فەرمان رەشاد چالاكوانی مەدەنی 19- هیڤی هەیاف ئەندامی ئەنجومەنی پاریزگا 20- وشیار ایبراهیم چاودێری سیاسی 21- ابراهیم عباس ڕۆژنامەنوس 22- كەمال مسلیم 23- كۆمەڵەی مێژووانان 24- نەژاد رسول توێژەری پێشكەوتو/ڕۆژنامەنوس 25- نیاز عبداللە ڕۆژنامەنوس 26- نیزام فەیسەل ڕۆژنامڕۆژنامەنوس / یاساناس 27 - قاسم عزیز ئەندامی ئەنجومەنی پێشوی پارێزگا 28- د.رەهد رەفعەت سكرتێری دەزگای ستاندەر 29 - ڕێباز فاروق گراوی چالاكوانی مەدەنی 30- سەردار علی حسن مافپەروەر 31 - سلاح مەزن ڕۆژنامەنوس 32 - شێروان عوسمان 33ڕزگار عومەر بۆرە چالاكوانی مەدەنی 34 هیوا سید سلیم نوسەر و ڕۆژنامەنوس 35 ئاشتی شێخانی 36-ئاشتی عزیز چالاكوانی مەدەنی 37ڤیان عبدرحیم چالاكوانی مەدەنی 38چالاكی مهندس چالاكوانی مەدەنی 39ادریس دیبەگەی مامۆستا 40-كەمال بحركە شارەزا لەبواری كشتوكاڵ 41- معروف عزیز سەرۆكی ڕێكخراوی داد 42 - جمال اشرف قارەمان 43 فریدون جاف منسوری 44 توفیق علی ـ ماموستا 45 تەها سۆڵەیی ـ ئەندازیار 46 - سندس ابراهیم رێشاوی 47 محسن علی ـ مامۆستا 48- فاتح باپیر ـ سەرپەرشتیاری پەروەردەیی 49 - عبالخالق احمد ـ ڕۆزنامەنوس 50- یعقوب كاكل ـ چالاكوان 51 - ڕێبوار علی ـ مامۆستا 52 -عوسمان عبداللە گوڵپی چالاكوان 53 - محسن سلام ـ مامۆستا 54 - دكتۆر سامان توفیق ماموستای زانكۆ 55 - برهان فایق ـ بازرگان 56 - هێمن باقر ـ ڕۆژنامە نوس 57- - عبدالحمید احمد 58- - ایوب محمد ڕازی ـ مامۆستا 59- حسن حمە امین ـ سەرۆك عەشیرەت 60- ئاكۆ شێخ محمد ـ ماموستا 61- نەوەر جمیل بەگ 62- سالار محمود ـ ڕۆژنامەنوس 63- ژیلوان هەڵەدنی ـ مامۆستای زانكۆ 64- سادق هەڵەدنی ـ ماموستا 65- فریدون كریم 67- ئامانج محمد 68- علی شێخ محمد عاوەڵانی 69- پروشە ئاكۆ ـ خوێندكاری زانكۆ 70- ئومێد بۆسكێنی 71- محمد امین ئاشوری ـ ماموستا 72- ملا محمد زوركان 73- جوتیار رشید كاكە امین ـ ئەندازیار 74- محمد تاهر مستەفا ـ ئەندازیار 75- قاسم حمە خورشید حمەمراد ـ ئەندازیار 76- پەیام تۆفیق ـ خوێندكاری زانكۆ 77- مسلح همزە ئاغا 78- عمر دەروێش 79- محسن عبدالحمید ـ پارێزەر 80- سامی ساتی ـ پارێزەر 81- پێشەوا حسن ـ پارێزەر 82- گوڵاڵە سدیق عبداللە ـ مامۆستا 83- حسن محمود حمەكریم ـ نوسەر 84- زمناكۆ ئاكۆ ـ چالاكوان 85- جلال عبدالرحمن ـ رائد ی خانەنشین 86- جزا حاجی قادر ـ مقاول 87- شێركۆ جمال سعید ، چالاكوانی مەدەنی 89- حاكم شیخ لتیف 90- یاسین عمر ـ ڕۆژنامەنوس 91- كامران بابان زادە ـ نوسەر 92- دكتۆر ئارام حمەی مینە 93- لتیف فاتح فرج ـ نوسەر 94- هوشیار رسوڵ ـ ئەندازیار 95- سەلاح رەشید 96- كەژال عەلی شاعیر 97- هێرش بەرزنجی رۆژنامەنووس 98- هەردی ئەحمەد ریكخراوی فیوچەر 99- بەشدار حسن پارێزەر 100- ئاسۆ هاشم پارێزەر 101-دڵشاد باڵەكی ڕێكخراوی ئاوێزە 102-اكرم خالید/دهۆك 103-هیوا احمد كریم ڕۆژنامەنوس 104- بكر سدیق مامۆستای زانكۆ 105- كەمال رەئوف ڕۆژنامەنوس 106- عزیز رەئوف نوسەر 107- هێمن حسن ڕۆژنامەنوس 108- محمد رەئوف نوسەرو ڕۆژنامەنوس 109-دیاری محمد ڕۆژنامەنوس 110- ئومێد قەرەداغی مامۆستای زانكۆ 111- اسماعیل زەڵمی مامۆستا 112- عدنان عوسمان ڕۆژنامەنوس 113-ڕێبین هەردی نوسەر 114- قادر سەرچناری شاعیر 115-اسماعیل قادر پێشمەرگەی دێرین 116-ئومێد خالید توێژەری دەرونی 117- دڵشاد احمد مامۆستای زانكۆ 118- علی احمد مامۆستا 119- نەوزاد سعید محمد چاودیًری سیاسی 120-هێمن بنەسلاوه‌یی 121- كامەران خدر 122- سەرهەنگ فەرەج پەرلەمانتاری پێشو 123- دڵشاد حسێن پەرلەمانتاری پێشو 124- شۆڕش امین چالاکی مدنی 125-عبداللە ملانوری په‌رله‌مانتاری پێشو 126-ڕەهێڵ تەلعەت دزەیی 127- ڕابەر مجید 128-هۆشیار شێرکاوەیی 129- محمد فرید 130-کەنارعوسمان ئەندامی کۆمەلەی کوردی بۆ پەیوەندیەکانی دەرەوە و چالاکوان 131 -عبداللە احمد رۆژنامەنوس 132- فیصل محمد رۆژنامەنوس و نوسەر 133- ماردین ئیبراهیم نوسەر 134- كامه‌ران سوبحان نوسه‌ر 135ـ دانا عبدول ـ ماموستا 136ـ یاسین علی ـ ماموستا 137ـ مجاهد حمەامین ـ ماموستا 138ـ هادی حمەڕشید ـ ماموستا 139ـ ٲرسلان عابد ـ ماموستا 140ـ فرهاد قادر ـ ماموستا 141- سەروەت محمد 142- شیلان سدیق ـ ماموستا 143ـ خدیجە احمد ـ ماموستا 144- ماموستا فاتح سەنگاوی ـ ماموستای زانکۆ 145- عیرفان کاکە محمود ـ چالاکەوان 146- ئاکۆ محمد عارف ـ ئەندازیار 147- سامان عبدول ‌رزنجی ـ هونەر مەند -148کەیفی عەلی مافپەروەر 149 شیلان عوسمان محمد یاریدەدەری دادوەری 150محمد گەردی كارمەندی پزیشكی چالاكی سیاسی



AM:09:13:11/04/2018