نەوت نرخێکی خەیاڵی تۆمار کرد
ئەمڕۆ ١١ ی نیسان نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برنت و خاوەوە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە.
ئاژانسەکان بلآویان کردەوە نرخی بەرمیلێک نەوتی برنت بەرزبۆتەوە بۆ ٧١ $ دۆلار و ٢٢ سەنت.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بەرزبۆتەوە بۆ ٦٥ $ دۆلارو ٨٣ سەنت
.
ماوەی دوو ساڵە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە بەم شێوە خەیاڵیە بەرزنەبۆتەوە.
لێکۆڵەرەوانی بواری نەوت بەرزبوونەوەی کتوپڕی نەوت بەم شێوەیەی ئێستای گەڕاندەوە بۆ ئەو بارگرژیە سیاسی و، ئەگەری جەنگەی کە پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا لەسوریا رووبدات.
PM:01:21:11/04/2018