حکومەتی عێراق نوێترین لێدوان لەسەر مووچەی هەرێم رادەگەیەنێت

حکومەتی عێراق جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێت حکومەتی هەرێم ئەو بڕی ٢٥٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە رادەستی عێراق بکات، تا ئەوانیش پشکی بوودجەی هەرێم رەوانە بکەن.

"سه‌عد حه‌دیسی" وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق به‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ی رۆژنامه‌ی "ئاژانس"ی راگه‌یاندووه‌ "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت ئه‌و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌ راده‌ستی به‌غدا بكات كه‌ خۆی هه‌نارده‌ی ده‌كات و له‌ یاسای بودجه‌ی 2018 دا هاتووه‌ تا پشكی له‌و بودجه‌یه‌ بۆ ره‌وانه‌ بكرێت، به‌ڵام تائێستا په‌یوه‌ست نه‌بووه‌ به‌و خاڵه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه‌ راده‌ست نه‌كات ‌پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی 2018 نانێرین".

ناوبراو ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "حكومه‌تی عێراق میكانیزمێكی نوێ جێبه‌جێ ده‌كات له‌و پرسه‌دا، به‌و پێیه‌ی هه‌رێم رۆژانه‌ 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كات، داهاته‌كه‌ی له‌ بری به‌شێك له‌ پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ داده‌نێت و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ مانگانه‌ ده‌ینێرین وه‌ك چۆن مانگی رابردوو 317 ملیار دینارمان بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نارد".

ئەو لێدوانە لە کاتێکدایە کە بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا وەفدێکی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی و چەند بەرپرسێکی تری هەرێم سەردانی بەغدابکەن.



PM:01:33:11/04/2018